RSS

Untitled Document
 دیزاینی ماڵپەڕ
وەڕیخستنی ماڵپەڕ تەنیا ئامانجێک نییە بەڵکوو ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە مەبەست. تاگەیشتن بە ئامانجتان لەگەڵتانین .
ڕیکلامی sms
ناردنی بەئامانجی نامە باشترین ئامرازی دیتنی کاروبارەکەتانە لە ئەو شتەی کە دەتانهەوێ.


ئامانج و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای بازاڕسازانی هەزارە
ئامانجی سەرەکی کۆمپانیای بازاڕسازانی هەزارە بەخشینی ئاوێتەیەک لە خزمەتگوزاریە تایبەتەکان بە موشتەریەکان بۆ کەڵک وەرگرتنیان لە جیهانی وەهمی (مەجازی). بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری جۆراوجۆر و لێکدانەوەی چۆنیەتی کاروبارەکانت تاکوو کۆتایی ڕێگا بە ڕێوشوێنی کاریگەر لەگەڵتین.



دیزاینی ماڵپەڕ

یەکێک لە گرینگترین و بنەماییترین هەنگاوەکانت بۆ کەڵک وەرگرتن لە جیهانی وەهمی (مەجازی)، داڕشتنی ماڵپەڕێکی شیاوە. بوونی ماڵپەڕێکی گونجاو و سەردەمیانە و کارامە مەرجی پێویستە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانت لە ئینتەرنێتدا و هەروەها بەخشینی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانت بە کەمترین مەسرەف و پاڵپشتی ئاسانە.
کۆمپانیای بازاڕسازان دوای لێکدانەوەی بارودۆخی چالاکیەکانت و هەڵسەنگاندنی شێوازی کۆمپانیاکانی هاوشێوە، دیزاینی ماڵپەڕەکەت بە کەڵک وەرگرتن لە تایبەتمەندییەکانی خوارەوە وەئەستۆ دەگرێ :


• کەڵکوەرگرتن لە ئاخرین شێوازیSEO لە دیزاینی ماڵپەڕدا

SEO یان باشترکەری ماڵپەڕ لە مۆتۆڕە گەشتەکانی ئینتەرنێتدایە. واتا تەکنیکێکە کە ماڵپەڕەکەت بە شێوازێکی باش بە مۆتۆڕە گەشتەکان (وەکوو گۆگڵ ، بینگ ، ...) دەناسێنێ. دیزاینی ماڵپەڕ بەپێی ئەم تایبەتمەندیە هەلێکە بۆ ئەوەی مۆتۆڕەگەشتەکان ماڵپەڕکەت بەشێوەیەکی پڕۆفێشناڵ و بە پێی چالاکییەکانت بناسێ و پێشنیاری بکا بە سەردانکەران.
باشترکردنی ماڵپەڕ لە چەند بەشی سەرەکی وەکوو دیزاینی ماڵپەڕ و چۆنیەتی ئامادە کردنی ناوەڕۆک و بابەتەکانی ماڵپەڕ بەڕێوە دەچێ. ئێمە هەمووی ئەم بەشانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاخرین شیوازەکانی ڕۆژ وە ئەستۆ دەگرین.


• پاڵپشتی ماڵپەڕ
کۆمپانی بازاڕسازان ئامادایە پاڵپشتی درێژخایەن لەو ماڵپەڕانە بکا کە دایڕێشتوون و دیزاینی کردوون. هەروەها بەشێوەیەکی بێ سنوور ئامادەی خزمەتگووزاری و پێشنیاری نوێیە بۆ گەشە پێدان بە چالاکییەکانت.

 


سەرەکیترین بەشی هەر کارو کەسبێک ڕیکلامی کاریگەرە بۆ ناساندنی بەرهەم و خزمەتگوزاری بە موشتەریەکان. کۆمپانیای بازاڕسازان دوای داڕشتنی ماڵپەڕ بە لەبەرچاوگرتنی جۆری چالاکییەکانت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و هەروەها بازاڕێکی گەشەکەر چەند شێوازی ڕێكڵامی ئینتەرنێتی و جۆری تر پێشنیار دەکا و تا دوا هەنگاو هاوکاریت دەکا.

 

• پڕۆگڕامەکانی تایبەت بە ماڵپەڕ
بە گەشە کردنی ڕۆژبەڕۆژی بەرهەم و خزمەتگووزارییەکان لە جیهانی ئینتەرنێتدا، پێویستە پڕۆگرامی تایبەت بە بەڕێوەبردنی بەرهەمه¬که¬ت هەبێ کە ئیمکانیەتی تایبەت و توانای ئاسانکاری هەبێ. دیزاین و داڕشتنی پڕۆگرامەکانی تایبەت بە ماڵپەڕ ئەم هەلەت بۆ دەڕەخسێنێ تاوەکوو هەمو داواکانی موشتەریەکانت زۆر بە ئاسایی و لە هەر کاتێکی شەو رۆژ دا دابین بکەی. هەروەها دیزاینی ئەم پڕۆگرامانەی تایبەت بە ماڵپەڕن، رۆژانە زانیاری و ڕاپۆڕتە زانستی و کرداریەکانی کڕیاڕە چالاکەکانت لە جیهانی وێبدا لەبەر دەست دادەنێ. کۆمپانی بازاڕسازانی هەزارە بە ئەزموونی داڕشتنی پڕۆگرامی تایبەت بە وێب لەم ڕەهەندە دا لەگەڵت دەبێ.