RSS

وتاری موودیر


کۆمپانیای بازاڕسازانی هەزارە داڕێژەر، بەرهەمهێنەر و پێشکەشکەری ڕێگا چارەکان لە بواری IT بۆ پێکهێنانی ڕەزامەندی کڕیاران، فەرمانبەران، دابینکەران و هەموو سوودوەرگرەکانی تری خۆی کە بەنرخترین سامانی ئەم کۆمپانیایەن و هەروەها بۆ پاراستنی قازانجەکانی خۆی، ڕەچاوکردنی یاساکانی ژیرەوە بە پیویست دەزانێ.
1- ئێمە بەتەماین بە باشترکردنی بەردەوامی کوالێت و هەمەڕەنگی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاری، ڕەزامەندی کڕیار پێک بێنین.
2- ئێمە بەتەماین بە فێرکاری بەردەوامی فەرمانبەرانی کۆمپانیا ببینە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی کۆالێتی خزمەتگوزاریه¬کانمان.
3- ئێمە بڕوامان وایە کە فرۆشتنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، دەسپێکی پەیوەندی ئێمە لەگەڵ کڕیار دەبێ.
4- ئێمە بڕوامان وایە، مافی کڕیارەکانە کە لە ڕاوێژکاری تەکنیکی بێ لایەنەی ئێمە کەڵک وەگرن تەنانەت گەر ئەم ڕاوێژکارییە نەبیتە هۆی کڕینی بەرهەم و یان خزمەتگوزارییەکانمان.
5- ئێمە هەوڵ دەدەین لە قازانجی ئابووری، باوەڕپێکراوی، ئابڕوو و ناوبانگی کڕیارەکانمان وەک بەرژەوەندی ئابڕووی، باوەڕپێکراوی و ناوداری خۆمان بپارێزین.
6- ئێمە کڕیارانی خزمەتگوزاریەکانمان دڵنیا دەکەینەوە لە کاتی دروستبوونی گرفتدا، هەرگیز وەشوێن دۆزینەوەی تاوانبار ناکەوین و هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گرفت و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو گرفتە دەدەین.
7- گەر یەکیک لە چالاکییەکانی کۆمپانیای بازارسازانی هەزارە ببێتە هۆی ناڕەزایەتی کڕیاڕان، ئێمە مافی وەدواکەوتنی سکاڵا بۆ هەموان بە فەرمی دەزانێن و بۆ یارمەتی دان بە سکاڵاکەران، سیستەمی ئینتەرنەتی، بردنی سکاڵا لە ڕێگەی ئامادەبوون یان لە ڕێگای تەلەفونەوە و Fax و Email وەک رێگەکانی سکاڵا دەناسێنین.
8- بۆ باشتر بوونی پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکان، ئیستانداردی ISO 10002ی ڕەزامەندی کڕیارەکان – بەڕێوەبەرایەتی سکاڵاکان لە QSی سوئیسڕا وەرگیراوە، بە پێی ئەو ئیستانداردە ئێوە دەتوانن لە نزیکەوە ئاگاداری هەموو قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکان بن.
9- ئێمە هەوڵ دەدەین تاکوو بە باشترکردنی ڕەوت و کەمکردنەوەی سەعر، نرخێکی گونجاو بە کڕیارەکان پێشنیار بدەین.
10-پێکهێنانی گۆڕانگاری، تازەگەری، داڕشتنەوە و باشترکردن ئامانجی ئێمەیە لە چالاکیەکانماندا .
11- ئێمە کڕیارەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرکام لە پڕۆژەکان لە ڕووی تازەگەری و باشتر بوون بە نسبەت پڕۆژە کۆنەکان دەکەونە بەر هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن.
12- بڕوامان بە هاوکێشەی براوە- براوە لە کارو کەسبدا بنەمای چالاکییەکانمانە. واتا سەرکەوتنی کڕیار سەرکەوتنی ئێمەیە و بە پێچەوانە.
13- کۆمپانیای بازاڕسازانی هەزارە لایەنگری پاراستنی ژینگەیە و پاڵپشتی کردن لە پڕۆژەکانی پاراستن و زیندووکردنەوەی ژینگە وەک بەشێک لە ئەرکە کۆمەڵایەتیەکانی خۆی لەبەر چاو دەگرێ.
14- ئەم کۆمپانیایە کەمکردنەوەی کەڵک وەرگرتن لە بەڵگە و کاتالۆگە کاغەزیەکان لەناو رێکخراوە دا و پێشکەشکردنی ئامێرگەلی بەکەڵک بۆ کەمتر بەکار هێنانی کاغەز لە ڕێکخراوەکانی کڕیاڕانیدا وەک هەنگاوێکی کاریگەر لە پاراستنی ژینگەدا خستۆتە ناو یاسای کاری خۆیەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا وێڕای خاترجەم کردنەوە لە لەبەردەست بوونی ناوەڕۆکی ئەم وتارە بۆ هەموو گرووپەکانی سوودوەرگری تری ئەم ڕێکخراوەیە، بەڵێنی دەدات کە هەموو سەرچاوە پێویستەکان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم ناوەرۆکانە ئامادە بکا و بیخاتە بەر دەست و هەروەها دەستهەڵات دەدا بە هەموو فەرمانبەران بۆ جێ بەجێ کردنیان و چاوەڕوانی لە هەموو هاوکارە خۆشەیستەکان هەیە بە هەوڵی بەردەوام جێبەجێکردنی هەموو ناوڕۆکی ئەم وتارە لە ئامانجە سەرەتاییەکانی خۆیان دابنێن.
ئەم بابەتە بۆ وڵامدانەوەی پێداویستیە نوێنەکانی سوودوەرگران لە سەرەتای هەر ساڵێکی هەتاویدا چاوی پێدا دەخشێندرێتەوە.

ئاڕەش ئەمینی
بەڕێوبەریی گشتی
وتاری موودیر وتاری موودیر وتاری موودیر وتاری موودیر