RSS

شێوازی کۆ کردنەوەی زانیاری بۆ داڕشتنی ماڵپەڕ


خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە یەکێک لە کڕیارانی کۆمپانیای بازاڕسازانی هەزارەی و ڕەزامەندی موشتەریەکان لە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو ئاواتی ئێمەیە و لەمە بەدواوە ئێمە هاوڕێتانین. لە درێژایی جێبەجێکردنی گرێبەست و پاشان بە ڕاوێژکاری بەلاش و بەخشینی خزمەتگوزاری نوێ، سەرکەوتنتان لە دونیای سایبێریدا ئامانجمانە.

ئامادەبوونی ماڵپەڕ لە کاتی دیاری کراو و کارابوون پێویستی بە هاوکاری تۆیه. تکایە بۆ دەسپێک سرنج بدە ئەو خاڵانەی خوارەوە:
1- تکایە لۆگۆ، ناوی کۆمپانیا بە تەواوی و ڕەنگی ڕێکخراوەیی (ئەگەر هەڵبژیردراوە) بۆ ئیمەیلی کۆمپانیاکەمان info@bazarsazan.com بنێرە.

2- کۆکردنەوە و ئامادە کردنی هەموو زانیارێکی شیاوی پێشکەشکردن لە ماڵپەڕەکەدا بەو چەشنەی هاوپێچ لەگەڵ ئەو نامەیە دا هاتووە.

3- ناردنی وشە سەرەکیەکان (واتا ئەو وشانەی کە لە مۆتۆڕە گەشتەکان دا یاریدەدەر دەبن بۆ دۆزرانەوەی ماڵپەڕەکەت) و هەر وەها ناساندنی کۆمپانیا لە 250 وشە دا. شیاوی باسە بۆ گەیشتنی ماڵپەڕی نوسینگەیەکی ئابووری بە پلەیەکی باشی مۆتۆڕگەشتەکان وەکوو گۆگڵ، گرینگترین هەنگاو پاش دامەزراندنی ماڵپەڕ داڕشتنی پڕۆگرام بۆ دۆزرانەوە و بینرانی ماڵپەڕەکەیە. ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە ئیستانداردەکانی پڕۆگرام نووسی و SEO و کەڵک وەرگرتن لە وشە گرینگەکان وهەروەها پەیوەندیان لەگەڵ ناوەڕۆکی لاپەڕەکان و گرێبەستەکانی سپۆنسەری گۆگڵ لەم بوارەدا یارمەتی دەرتین.

4- گۆڕین یان پەسەندکردنی فۆڕمی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا (لە کاتی پێویستدا)
ناو
ئیمەیل
تەلەفون
ڕوونکردنەوە

5- ناردنی زانیاری هاست و دۆمینی کۆمپانیاکەت ( گەر هاست و دۆمینت نییە تکایە بە ناردنی ئیمێڵ لە ڕێگایinfo@bazarsazan.comئاگادارمان بکەوە. سرنج بدە: خزمەتگوزارییەکانی هاستینگی ت لە کاتی داخوازی بۆ داڕشتنی ماڵپەرکه ت، دەبێ داینامیک windows base بێ و پاڵپشتی لە SQL 2008 و .NET 3.5 بکا.

شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری
تکایە ئەو زانیاریانەی کە دەتهەوێ لە ماڵپەرەکەدا بنووسرێ لە خشتەیەک دا هاوشێوەی خشتەی خوارەوە و هەروەها زانیارییەکانی پەیوەندیدار بۆ هەر Boxێک لە خشتەکەدا فایل بە فایل و فۆڵدەر بە فۆڵدەر ئامادە بکە و لەسەر سی دی بیدە بە کۆمپانیای بازاڕسازان.




تکایە سرنج بدە ئەو چەند خاڵە:
- تکایە زانیاری سەبارەت بە هەر Boxێک، تایپ کراو بە فۆڕماتی Word هاوڕێی وێنەکانی پەیوەندیدار بە هەمان Box لە فۆڵدرێکدا بە ناوی ئەو قرتەی (قۆپچەی) کە دەتهەوێ لە ماڵپەڕەکه-تدا هەبێ، پاشەکەوت بکە.
- گەر دەتهەوێ ماڵپەڕەکەت بە چەند زمانی تر جگە لە کوردی بێ، وەرگێڕاوی هەموو دەقکان هاوڕێ لەگەڵ زانیارییەکانی تر وەک ڕوونکردنەوەکانی بەشەکانی پێشوو بۆ بازاڕسازانی ڕەوانە بکە. گەر داواکاریەکانت دا فۆڕم و ڕاپڕسیە ئینتەرنەتیەکانیش لەخۆ دەگرێ، تکایە وێنەی کۆتایی فۆرمە ئامادە بکە و هاوڕێی زانیارییەکانی تر ڕەوانەی بکە.

بۆ زانیاری زۆرتر و ڕاوێژکاری بەبێ بەرامبەری بازاڕسازان ، لەگەڵ ئێمە پەیوەندی بگرن : ۸۸۸۹۳۷۰۹ - ۸۸۹۱۸۷۶۶ – ۰۰۹۸۲۱
شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری