RSS

رێکڵامی ئینتەرنەتی


گەر باشترین ماڵپەڕی دونیا و بە جوانترین دیزاینت هەبێ بەڵام نەتوانی قۆناغی دووهەم واتا بەڕیوەبەرایەتی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار ئەنجام بدەی، واتای ئەوەیە کە سوپەرمارکەتێکی خۆش و نایابت لە دوورگەیەکی نەدۆزراوە دروست کردبێ لە دۆخێکدا کە کەس ناچێتە ئەم دوورگەیە تاکوو بتوانێ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تۆ ببینێ و شتێکت لێ بکڕێ. بە ڕیکلامی ئینتەرنێتی شیاو دەرگای فرۆشگەی خۆت (ماڵپەڕ) لەسەر کڕیارەکانت بکەوە و جۆری کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکانت بە سەردانکەرانی ئینتەرنەت نیشان بدە.
لە بازەرگانی ئەلەکترۆنیکیدا، بوونی ماڵپەڕ پێویستە، بەڵام ئەوە سەرەتای ڕێگایە و دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێگاچارەکانی ڕیکلامی ئینتەرنێتی ماڵپەڕەکەی خۆت بناسێنی. ماڵپەڕەکت لە ڕێگەی مۆتۆڕە گەشتەکان، ڕیکلام کردن لەو ماڵپەڕانەی کە بینەری زۆریان هەیە، ئیمێڵ مارکێتینگ، ڕێکلامی کلیکی گۆگڵ و مێدیاکانی تری پڕوپاگەندەیی بە سەردانکەرانی ئینتەرنێت دەناسێندرێ. گرینگترین ڕیکلامی ئینتەرنێتی، SEO و هەروەها ڕیکلام بە ستاندی گەورەیە کە ڕوونکردنەوەی زیاترلە لە ژێرەوەدا هاتووە.

مۆتۆڕە گەشتەکان
کەڵک وەرگرتن لە مۆتۆڕی گەشتی گۆگڵ هەوەڵێن ئامێری رێکڵام لە ئینتەرنێتە. ئەو ئامێرە هەم بەلاشە و هەم گرینگترین ڕیگایە بۆ ناساندنی چالاکی و خزمەتگوزاریەکانت. دیارە گۆگڵ ماڵپەڕیکی ناسراو و شیاوە کە زۆربەی سەردانکەرانی ئینتەرنێت بۆ دۆزینەوەی پێویستی و وڵامی پرسیارەکانیان سەردانی دەکەن. بەڵام سەرەتا با بزانین ئەم مۆتۆڕە گەشتە چۆن کاردەکات:

مۆتۆڕە گەشتەکان چۆن کاردەکەن؟
گۆگڵ یان هەر مۆتۆڕێکی گەشتی تر لە جیهانی ماڵپەڕدا، خاوەنی ئامێرێکە کە بە واتای جاڵجاڵۆکەیەکە. ئەرکی ئەو جاڵجاڵۆکەیە گەڕان و بە ناو ڕایەڵ ۆ پۆی لاپەرەکانی وێبدایە و هەروەها لێکدانەوەی لاپەڕەکانە بەو مەبەستە کە بە پێی وشەکان و هەزار هێمای تر کە تەنیا کۆمپانیای گۆگڵ لێیان ئاگادارە و پاشان پلەیان پێ ببەخشێ. دەستەواژی ئیندێکس کردن (پێرست کردن)ی لاپەڕەکان لە لایەن مۆتۆڕی گەشتی گۆگڵ ئەرکێکی گرینگ و هەستیارەی ئەم جاڵجاڵۆکانەیە بۆ بەخشینی هێما بە ماڵپەڕکان بە مەبەستی دیاری کردنی پلەیان لە دەرئەنجامی دۆزینەوەیان لەلایان گۆگڵەوە. تەنانەت ڕادەی لینک کرانی مەڵپەر و لاپەڕەی وێبەکەت لە لایەن ماڵپەڕەکانی ترەوە بۆ پلەبەندی ماڵپەڕەکەت کاریگەر دەبێ. ئامانج ئەوەیە ماڵپەڕەکەت پاش گەڕانێکی گۆگڵ بە دوای وشەیەک کە لەوانیە بواری چالاکی تۆ بێ، ماڵپەڕەکەت بکەوێتە لاپەڕەی یەکەمی دەرئەنجامی گەڕان یا خوود بکەوێتە رێزی ١٠ ماڵپەڕی یەکەم. هەرچی ماڵپەڕەکەت نیزیکتر بێ لە پلەی یەکەم چاوەڕوان دەکرێ رێژەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت زیاتر بن. واتا چوونە ناو لاپەڕەی هەوەڵی مۆتۆڕی گەشتی گۆگڵ، زۆرتر بوونی ڕێژەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەتی بەدواوەیە.


SEO باشترکردنی ماڵپەڕ (زانسێکی پێشکەوتو)
لینک بوونی ماڵپەڕەکەت لە ناو ئەو ماڵپەڕانەی سەدانکەریان زۆرە رێگەیەکە بۆ پتر کردنی رێژەی بینەران. لە لایەکی ترەوە دیاری کردنی وشەی شیاو وەک وشە سەرەکیەکان و هەروەها دەیان خاڵی ورد وەک ڕاستکردنەوەی ناونیشانی لەپەڕەکانی ماڵپەڕ و لاپەڕەکانی ناوەوە بە چەشنێکی شیاو و
چه ند خاڵی تری زانستی گرینگ و پڕۆفێشناڵ لە ژێر ناوی ( SEO باشتر کردن بۆ مۆتۆڕە گەشتەکان) دێنێتە ئارا و بەو پێیە کەسانی پسپۆڕ و شارەزای ئەو بوارە بە لەبەر چاو گرتنی وردەکاریەکان رێگه خۆشکه رن بۆ وەدەست هێنانی پلەییەکی باش بۆ ماڵپەڕەکەت لە دەرئەنجامی دۆزینەوەی مۆتۆڕە گەشتەکان.
کەوایە بەهۆی گرینگی SEO و کاریگەری لە سەر ڕێکڵامی ئینتەرنێتی پێویستە زانیاری باش لەسەر ئەو بابەتە وەدەست بێنی و یان داوە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بکەی کە ماڵپەڕەکەت بۆ مۆتۆڕە گەشتەکان باشتر بکن. .
کەوایە گەر گریبگایەتی SEOتان لە ڕیکلامی ئینتەرنێتی بۆ دەرکەوتووە، بێ گۆمان لەم بوارەدا زانست وەدەت بێنن یان لە تاکێکی پشپۆڕ داوا بکەن کە ماڵپەڕەکەی ئێوە بۆ گەڕیارەکان چاک بکات.


بۆ زانیاری زۆرتر و ڕاوێژکاری بێ بەرامبەری بازاڕسازان ، لەگەڵ ئێمە پەیوەندی بگرن : ۸۸۸۹۳۷۰۹ - ۸۸۹۱۸۷۶۶ – ۰۰۹۸۲۱
ڕیکلامی ئینتەرنێتی ڕیکلامی ئینتەرنێتی ڕیکلامی ئینتەرنێتی ڕیکلامی ئینتەرنێتی